پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوو باندی مەترسیدار دەستگیرکراون کە کاریان بازرگانیکردن بە مرۆڤ و ئەندامانی جەستەی مرۆڤ بووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ـی 11ـی 2023، دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی و ئاسایشی عێراق رایگەیاند، لە ئەنجامی بەدواداچوونی وورد و گەڕان بۆ باندە مافیاییەکانی تاوانە رێکخراوەکان و پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدا تواندرا دوو باندی مەترسیدار دەستگیربکرێن کە کاری کڕین و فرۆشتنی مرۆڤ و ئەندامانی جەستەی مرۆڤیان دەکرد.
وەزارەتی بەرگری عێراق لەبارەی رووداوەکەوە زانیاری زیاتری خستەڕوو و رایگەیاند، لەناو دەستگیرکراوەکاندا 4 ئافرەت لە ناوچەی سەیدییە لە بەغدا.
ئەوەشی ئاشکراکرد، دەستگیرکردنی ئەو دوو باندە لەڕێگەی بۆسەیەکی وردەوە بوو کە لەلایەن مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتییەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ لیوای فریاکەوتن و بەڕێوەبەرایەتی تاوانی ڕێکخراو ئەنجامدرا و تۆمەتباران رێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر و رەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراون.