پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار لەسەروو 159 هەزار دیناری عێراقیەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە17ی تشرینی یەکەم، نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 159 هەزار و 500 دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێم مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بانکی ناوەندی ڕۆژانە بڕێکی زۆر دۆلار دەخاتە بازاڕەوە، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی بەهای دیناری عێراقی و نرخی دۆلاریش بەراورد بە هەفتەی رابردوو ڕووی لە دابەزین کردووە، لەکاتێکدا نرخی 100 دۆلار نزیک بووبووەوە لە 166 هەزار دینار.