پۆڵەتیک پرێس؛
سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا، دەڵێت؛ تورکیا جارێکی دیکە بە ئاڕاستەی ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی هەنگاو دەنێت و سوپاکەی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی هێرشی هێزەکانی ئازەربایجان دەکات بۆ سەر هێزەکانی ئەرمینیا لە هەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباخ.
نیکۆڵ پاشینیان، سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا، بە ئاژانسی رۆیتەرزی وتووە؛ تورکیا هەنگاوەکانی و بەشداری راستەوخۆی سوپاکەی دژ بە ئەرمینیا دەرخەری ئەوەیە کە بە ئاراستەی ئەنجامدانەوەی کۆمەڵکوژی هەنگاو دەنێت.
نیکۆڵ پاشینیان دەڵێت؛ ڕەوشەکە لە پێکدادانەکانی ساڵی 2016 خراپترە و دەکرێت بەراورد بکرێت بەوەی ساڵی 1915 روویدا کاتێک لە یەکەمین کۆمەڵکوژی سەدەی بیستەمدا 1.5 ملیۆن ئەرمەنی کوژران.”
وتیشی تورکیا هەزاران چەکداری سووری بۆ ناوچەکە ناردووە و ئەفسەرە سەربازییەکانی تورکیا بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە سەرپەرشتیکردنی هێرشەکانی ئازەربایجاندا بەشدارن.