پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئەمڕۆ بەسەردانێکی فەرمی دەگاتە بەغدا، کە سەردانەکەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت.
ئەمڕۆ سێشەممە22ی ئاب، ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند،” ئەمڕۆ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، بەسەردانێکی فەرمی دەگاتە بەغدا”.
ئاماژەی بەوەکرد، لە سەردانەکەیدا وەزیری دەرەوەی تورکیا، لەگەڵ جێگری سەرۆك وەزیران، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق کۆدەبێتەوە.
هاوکات، بڕیارە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات.