مەسعود بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە کلاوس شترایشەر، کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر کرد.

لەمیانی دیدارەکەی نێوان مەسعود بارزانی و کونسوڵی ئەڵمانیا کە لە سەڵاحەدین بەڕێوەچوو، بارودۆخی سیاسی ناوچەکە بەگشتی و عێراق بەتایبەتی تاوتوێکران.

هاوکات، هەر لە کۆبوونەوەکەدا تیشکخرایەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا و بەرنامەی کاری حکومەتی نوێی عێراق.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی شنگال کرایەوە و هەڕەشەکانی تیرۆر تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا