پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئارایشتگای جه‌مال به‌غداد داده‌خات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه14ی ئاب، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، له ڕاپۆرتی لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی قایمقامیه‌تی سلێمانیدا ئاماژه بۆئهوهكراوه، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونیان به‌مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردن به‌گشتی و مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كان به‌تایبه‌تی، لیژنه‌كه ئارایشتگای جه‌مال به‌غداد له گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار داده‌خات.
ئاماژەی بەوەکرد، یه‌كێكی دیكه له سه‌رپێچیه‌كانی نه‌بوونی مۆڵه‌تی ته‌ندروستییه، هه‌روه‌ها كارمه‌نده‌كانیشی كارتی ته‌ندروستیان نییه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی كاركردنە.
ڕوونیکردەوە، مۆڵەت، بنەمای کارکردنە بۆ ھەر پیشەیەک کە لەشوێنێکدا ئەنجام دەدرێت، بۆیە پێویستە ئەو شوێنەی پیشەیەکی دیاریکراوی تێدا ئەنجام دەدرێت مۆڵەتی لەلایەنە پەیوەندیدارەکان وەرگرتبێت، پاشان دەتوانێت کاری تێدا بکات.
جەختیکردەوە، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، ئارایشتگای جه‌مال به‌غداد داده‌خرێت تا ئه‌وكاته‌ی سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.