پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە دهۆك یەكەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون تۆمار كرا، تووشبووەكە دانیشتووی ناحیەی باشیكە و مەڕوماڵات و مانگای بەخێو كردووە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادی شاری دهۆك هەواڵەكەی پشتراستكردووەتەوە و رایگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ گەنجێكی تەمەن 27 ساڵ لە نەخۆشخانەی ئازادی بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا.
وتیشی: تووشبووەكە دانیشتووی ناحیەی باشیكی سەر بە پارێزگای نەینەوایە و مەڕوماڵات و مانگای بەخێو دەكرد.
رۆژی دووشەممە 5 ی حوزەیرانی 2023، سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا 20 كەس لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەهۆی نەخۆشی تای خوێنبەربوونەوە گیانیان لەدەستداوە. جەختیشیكردەوە، دۆخی نەخۆشییەكە لەژێر كۆنترۆڵدایە و تا ئێستا بە سەدان كەس لەو پەتایە چاكبوونەتەوە.