پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە ئەمریکای باشوور، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک شەش کەس گیانیان لەدەستدا.
بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، بە کاتی ویلایەتی کالیفۆرنیای باشووری، لە کەشێکی تەم و باراناویدا، فڕۆکەیەکی بچووک لەکاتی هەوڵدان بۆ نیشتنەوەی لە بەرزی 150 مەترەوە کەوتە خوارەوە و ئاگری گرت.
لە ڕووداوەکەدا، دوای نزیەکی دوو کاتژمێر تونرا ئاگرە کۆنتڕۆڵبکرێت و شەش کەس کە سەرنشینی فڕۆکەکە بوون گیانیانلەدەستدا.
چاوەڕێدەکرێت، لە دوو هەفتەی ئایندەدا هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە بخرێتەڕوو.