شارەزایەکی بواری نەوت مەترسییەکی گەورە لەسەر عێراق ئاشکرادەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حەمزە جەواهری، شارەزای بواری نەوت دەڵێت، ئەگەر بێت و لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراقدا پشت بە نرخی 70 دۆلار ببەسترێت بۆ هەر بەرمیلێک نەوت، ئەوا حکومەتی عێراق دەکەوێتە کێشەی ڕاستەقینەوە.

لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی عێراق حەمزە جەواهری ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی ئەو گۆڕانکارییانەی بەسەر بازاڕی نەوتدا دێت لە جیهاندا، ئەگەر بێت و لە بودجەدا نرخی نەوت بە 70 دۆلار دیاریبکرێت، حکومەتی عێراق دەکەوێتە کێشەی ڕاستەقینەوە.

وتیشی، پێویستە لەسەر حکومەت و پەرلەمان پێداچوونەوە بە نرخی نەوتدا بکەن لە بودجەدا و لەبری 70 دۆلار پشت بە 55 دۆلار ببەستن وەک نرخی جێگیرکراوی بەرمیلێک نەوت.

ئەوەشی خستەڕوو، فشاری نێودەوڵەتی هەیە بۆسەر گەورە بەرهەمهێنەرانی نەوت وەک وڵاتانی خلیج و عێراق و هندستان کە نرخی بەرمیلێک نەوت بگەیەننە 60 بۆ 65 دۆلار، تا ئەوروپا و ئەمریکا بتوانن بەردەوامبن لە پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا لە جەنگەکەی دژ بە ڕوسیا.

کورتهێنانی بودجە لەگەڵ پشتبەستن بە نرخی 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلە نەوتێک، 63.275 ترلیۆن دیناری تێپەڕاندووە، بەوپێیەی زیاتر لە %95ی داهاتی بودجەی عیراق پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا