پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە14ی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی نوسینگەی ڕزگاری بهشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە بەنیازبوون لەیەکێک لەخوێندنگاکانی شاری سلێمانی و لەکاتی تاقیکردنەوە گشتییەکاندا غەش (قۆپیە) بکەن.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردنی چەند تۆمەتبارێک کە بەنیازبوون لەیەکێک لەخوێندنگاکانی شاری سلێمانی لەڕێی ئامێری بێ تەل و مۆبایلەوە لەتاقیکردنەوە گشتییەکاندا غەش بکەن، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا سێ تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی ڕزگاری بهشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانهوه دەستگیربکرێن.
ئاماژەی بەوەکرد، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێك و چەند کەلوپەلێکی تردا کە تۆمەتباران بەنیازبوون بۆ غەشکردن بەکاریبھێنن.
ڕوونیکردەوە، لەئێستادا تۆمەتباران، (د، ب، ف) لەدایکبووی 2002 و (و، هـ، أ) لەدایکبووی 2002 و (ز، ن، د) لەدایکبووی 2001 بەبڕیاری دادوەرو ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.