بافڵ جەلال تاڵەبانی: سلێمانی شوێنێك نیە بۆ زیندانیكردنی رۆژنامەنووس و نووسەران

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نووسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، تیمی پارێزەرانی تایبەتی خۆی راسپاردووە لەچوارچێوەی یاسا بەركارەكان كار بۆ ئازادكردنی هەردوو رۆژنامەنووس ئیبراهیم عەلی و سەرتیپ وەیسی بكەن.

لە راگەیەندراوێكدا نووسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاویكردەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، تیمی پارێزەرانی تایبەتی خۆی راسپاردووە لە چوارچێوەی یاسا بەركارەكان كار بۆ ئازادكردنی هەردوو رۆژنامەنووس ئیبراهیم عەلی و سەرتیپ وەیسی بكەن بە كەفالەت تاوەكو ئەوكاتەی دۆسیەكە رێڕەوی یاسایی خۆی وەردەگرێت و دادگا بڕیاری خۆی دەدات.

ئەوەشهاتووە: هاوكات بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاندووە، سلێمانی شوێنێك نییە بۆ زیندانیكردن و ئازاردانی رۆژنامەنووس و نووسەران، بەڵكو پایتەختی رۆشنبیری جێگەیەكە بۆ رێزگرتن لە رەخنە و ئازادییەكانی رۆژنامەنووسان و خاوەن قەڵەمە ئازا و بوێرەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا