پۆڵەتیك پرێس
كاتیۆشایەك لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا كەوتەخوارەوە و كوژراوو برینداری لێكەوتووەتەوە.
بە پێی سەرچاوەكانی هەواڵ ئێوارەی رۆژی دووشەممە كاتیۆشایەك لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا بەرماڵێك كەوتووە و بووەتە هۆی كوژرانی كەسێك و برینداربوونی پێنجی تر.
لە ماوەی رابردوودا لەلایەن هێزە میلیشیاكانەوە چەندین رووداوی هێرشكردنە سەر ناوچەی سەوز و باڵیۆزخانەی وڵاتان لە بەغدا و فڕۆكەخانەی بەغدا روویانداوە و لە كاردانەوەی ئەو هێرشانەشدا ئەمریكا هەڕەشەی داخستنی باڵیۆزخانەكەی دەكات لە بەغدا.