شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە دەچێتە بەغدا

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدا بكات و لەبارەی هەمانگەییەكانی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە دابڕێنراوەكان گفتوگۆ بكەنەوە.

لیوا قارەمان شێخ كەمال جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆنەكان لە وەزارەتی پێشمەرگە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی عێراق كۆببنەوە.

وتیشی، “بۆ پرسی ناوچە جێناكۆكەكان دوو لیژنە لە وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق پێكهێنراوە هەردولاش كار لەسەر هەماهەنگی نێوانیان دەكەن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو لیژنەیە ساڵی 2019 دروستكراوە، بەڵام تا ئێستا تەنها دوو كۆبوونەوەیان ئەنجامداوە و نەگەیشتونەتە هەماهەنگی كۆتایی بۆ بەڕێوەبردنی ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنیان هەیە.

بەهۆی رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 پێشمەرگە لەكەركوك و ناوچە دابڕاوەكان كشانەوە بەوهۆیەشەوە بۆشایی ئەمنی دروست بوو، شانە نوستووەكانی داعش ناوبەناو هێرش و پەلامار بۆ سەر هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەكان ئەنجام دەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا