پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە بۆ سەروو 85 دۆلار.
بەگوێرەی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 85 دۆلار و نۆ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 81 دۆلار و 11 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەماوەی ڕابردوودا ڕێکخراوی ئۆپیک پڵەس بڕیاریدا خستنەڕووی نەوت بەڕێژەی 1.16 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە کەمبکاتەوە و ئەم بڕیارەش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت دانا.