گفتوگۆكانی خوێندنەوەی دووەمی بودجەی گشتی بەردەوامە

پۆڵەتیك پرێس

دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق بۆ خوێندنەوەی دووەمی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بەردەوامیان هەیە، لایەنە شیعەكان دەیانەوێت پشكی هەرێم بەپێی ئەوە مامەڵەی لەگەڵ بكرێت كە لە پرۆژە یاسای قەرزدا هاتووە.

بەپێی زانیارییەكان، هێشتا پەرلەمانتاران گفتوگۆو تێبینییەكانیان لەسەر بڕگەو ماددەكانی پرۆژە یاسای قەرز تەواو نەبووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، لایەنەكانی سونە هیچ هەڵوێستێكی باش یان خراپیان لەسەر بابەتی پشكی هەرێم نییە، بەڵام شیعەكان دەیانەوێت لە بودجەكەدا هاوشێوەی یاسای قەرز مامەڵە لەگەڵ هەرێم بكرێت.

پێشتر بەپێی پرۆژە یاسای قەرز هەرێم پابەندكرا بە رادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لەگەڵ نیوەی داهاتی نانەوتی، لەبەرانبەریشدا بەغدا مانگانە 320 ملیار دیناری بۆ بنێرێت.

بەپێی رەشنوسی ئێستای بودجەی گشتی 2021، پشكی هەرێم بەرێژەی 12.65% دیاریكراوە، كە دەكاتە نزیكەی 14 ترلیۆن دینار.

بەشێك لە پەرلەمانتارانی كوردیش ئەگەر پێشوەختە رێككەوتنی سیاسی نەكرێت ئەوا زەحمەتە بڕگەو ماددەكانی تایبەت بە پشكی هەرێم تێپەڕێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا