مەسرور بارزانی: جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شەنگال دووپات دەکەینەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەبۆنەی هەشتەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەکانی شەنگال پەیامێکی بڵاوکردەوە و جەختی لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شەنگال و ئاساییکردنەوەی ناوچەکە کردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بە خەمێکی قوڵەوە یادی جینۆسایدکردنی خوشک و برایانی ئێزدی دەکەنەوە لەسەر دەستی “تیرۆرستان”ی داعش، کە بە هەزاران کەسیان شەهید و بێسەروشوێن بوون.

دەشڵێت، “ئەو تاوانە لەبیرناکرێت و ویژدانی مرۆڤایەتی و گەلی کوردی هەژاند، بۆیە دەبێت بەهیچ شێوەیەک ڕێگەنەدرێت ئەو کۆمەڵکوژی و تاوانە دووبارە ببێتەوە”.

لەلایەکی دیکەوە ئەوەی خستەڕوو، “بەهۆی باڵادەستی گروپە چەکدارییەکان تا ئێستاش دۆخی شەنگال نائارامە و خەڵکی سنوورەکە ئاوارەن و ناتوانن بگەڕێنەوە”، وتیشی، “بۆیە داکۆکی لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شەنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچەکە دەکەینەوە تا کۆتایی بە ئێش و ئازاری ئاوارە ئێزدییەکان بهێنرێت و بە سەربەرزی بگەڕێنەوە ناو ماڵ و حاڵی خۆیان”.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک