پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆكی ئۆكرانیا و سەرۆكوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی وڵاتەكانیان و شەڕی ئۆكرانیایان تاوتوێ كرد.
ڤۆلۆدمیر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا رایگەیاند، پەیوەندیی بە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە كردووە و پێی راگەیاندووە، ئۆكرانیا ئامادەیە لاپەڕەیەكی نوێ لە پێكەوەكاركردنی دووقۆڵی لەگەڵ عێراق هەڵبداتەوە.
زیلینسكی لە تویتێكدا رۆژی دووشەممە 10_4_2023 نوسیویەتی، بە تەلەفۆن قسەم لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كرد، ئاماژەم بەوە كرد كە ئۆكرانیا ئامادەیە لاپەڕەیەكی نوێی پێكەوەكاركردنی دوو قۆڵی هەڵبداتەوە.
زیلینسكی دەشڵێت: ئێمە رێككەوتین میكانیزمەكانی پێكەوەكاركردن كە پێشتر هەبوون، چالاكیان بكەین و میكانیزمی نوێش دەستپێبكەین.