ناوی ئەو كەسانە ئاشكرا كرا كە هاوكاری زیانلێكەوتوانی لافاوەكەی هەولێریان كرد

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگای هەولێر ناوی خێرخوازان و بڕی پارەی یارمەتیی زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی هەولێر ئاشكرا دەكات، كۆی گشتیی یارمەتییەكان زیاتر لە پێنج ملیار و 600 ملیۆن دینارە.

رۆژی هەینی 17-12-2021 لافاو لە چەند گەڕەكێكی هەولێر دروستبوو و زیانی ماددی زۆری لێكەوتەوە، 10 كەس گیانیان لەدەستدا و تەرمەكانیان بەخاكسپێردران بەڵام تاوەكو ئێستا تەرمی دانەری 10 مانگ و گەنجێك بەناوی ئومێد نەدۆزراونەتەوە.

پارێزگای هەولێر لەبارەی زیانەكانەوە رایدەگەیەنێت، جگە لەزیانەكانی كەرتی گشتی تەنها زیانی هاووڵاتییانی زەرەمەند بەبڕی (20) تاوەكو (21) ملیار دینار خەمڵێندراوە.

بۆ هاوكاریی و یارمەتیدانی زیانلێكەوتووان هەر ئەو رۆژەی كە لافاوەكە روویدا پارێزگای هەولێر هەژمارێكی بانكیی بە ژمارە (508)ی بانكی منارە كردەوە بۆ گەیاندنی هاوكاریی و كۆمەك و یارمەتییەكانیان لەلایەن هەركەس و لایەن و گرووپ و خێرخوازێك كە بیەوێت دەستی یارمەتی بۆ لێقەوماوان و زیانلێكەوتووان درێژبكات.

پارێزگای هەولێر رایدەگەیێنێت، “هەڵمەتەكە بەردەوامە و هەركەسێك نیازی بەخشینی هەیە دەتوانێت لەرێگەی ژمارە حیسابی (508)ی بانكی منارە هاوكارییەكانی بگەێنێت”.

ئەوەی تاوەكو ئێستاش گەیشتووە وەكو قۆناخی یەكەمی هاوكارییەكان بەوشێوەیەی خوارەوەیە:
ئەو پارانەی خەرجكراوە:

1_ خەرجكردنی بڕی (یەك ملیار و دووسەد ملیۆن دینار) لەلایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی دەزگای رووانگە بۆ دابینكردنی پێداویستییە سەرەتاییەكانی لێقەوماو و زیانلێكەوتووان.

2_ خەرجكردنی بڕی (یەك ملیار دینار) لەلایەن سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پاككردنەوەی رێڕەوی ئاو و چاككردنی كەندەكان. 3_ خەرجكردنی بڕی (دوو ملیار و چوارسەد و هەشتاو هەشت ملیۆن و شەش سەد هەزار دینار) لەلایەن خێرخوازانەوە بۆ دابینكردنی پێداویستیی سەرەتایی وەك (نەوت، سەبەتەی خۆراك، ئامێرەكارەباییەكان، سۆپا ….هتد

4_ بڕی 27 ملیۆن و 900 هەزار دینار كەمپینی پارێزگای هەڵەبجە كە هەر خۆیان بەسەر لێقەوماو و زیانلێكەوتووان دابەشیانكرد.

5_ بڕی 18ملیۆن و 850هەزار دینار لەلایەن رێكخراوی ئێن ئاڕ سی

6_بڕی 78 ملیۆن دینار، لەلایەن رێكخراوی عەنكاوا

7_ بڕی40 ملیۆن دینار گەرمیان

8_ بڕی 13ملیۆن دینار كەلار

9_ بڕی 30 ملیۆن دینار قوتابخانەی فاخیر مێرگەسۆری

10_ پێدانی بڕی پێنج هەزار دۆلار بۆ هەریەك لەبنەماڵەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە، كە كۆی گشتیی دەكاتە شەست هەزار دۆلار لەلایەن خانەوادەی بەڕێز مەسرور بارزانی دابینكراوە.

ئەوپارانەی خراونەتە سەر هەژماری بانكیی بانكی منارە و ئێستا لەبەردەستدایە:

عوسمان فەرەج، فان رۆیاڵ _______ پێنج ملیۆن دینار

حوسامەدین یاسین تەها __________ یەك ملیۆن دینار

فەرهاد ئەنوەر تەها ____________ سەد هەزار دینار

نازم ئیبراهیم حەسەن ___________ پەنجا هەزار دینار

هیوا جەمال فارس ____________ شەش سەد هەزار دینار

سەباح قادر، كۆمپانیای فرویل__ 7 ملیۆن و 397 هەزار و 500 دینار

حاجی یەحیا، جیهان گروپ_____ 150 ملیۆن دینار

خالید عەلی عەبدوڵڵا ________ 3 ملیۆن و 700هەزار دینار

كاوە عەبدولڕەحمان ئەحمەد _____ دووسەد و پەنجا هەزار دینار

فاروق مەلا مستەفا، كۆمپانیای ئاسیا سێل____ یەك ملیار دینار

هەڵۆ ئەحمەد عەبدوڵڵا __________ چوارسەد هەزار دینار

هەمزە شێخە قاسم ___________ پێنج سەد و پەنجا هەزار دینار

عەباس حاجی رەسوڵ __________ دوو ملیۆن دینار

شەماڵ خانە میرفەتاح _______ یەك ملیۆن و بیست و پێنج هەزار دینار

سەفین موحسن دزەیی ______ حەفت ملیۆن و حەفت سەد هەزار دینار

موعین شێخ ساڵح، كۆمپانیای ئای ستار مید __ چواردە ملیۆن و حەفت سەد و هەشتا هەزار دینار

وریا یونس مستەفا __________ هەشت سەد هەزار دینار

هەڵكەوت ئورجلقە یونس __________ دوو ملیۆن دینار

محەمەد شەریف ________ یەك ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار

مەهدی عەبدوڵڵا كۆمپانیای شەپۆلی بەهێز ____ یەك ملیۆن دینار

موحسین یونس، كۆمپانیای بەهێز______ یەك ملیۆن دینار

كمال محەمەد ساڵح __________ سێ ملیۆن دینار

رێباز محەممەد حەملان ____ حەفت ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار

ڤاڵا فەرید ئیبراهیم ______ حەفت ملیۆن دینار

فرسەت ئەحمەد عەبدوڵڵا ____ سێ ملیۆن دینار

ئەنجوومەنی گومرگی سەوزە و میوە ___ دە ملیۆن دینار

كروبیاد فیروز عارف، كۆمپانیای مجلره ____ سی ملیۆن دینار

كۆمپانیای هیوا ئەحمەد ماجدی _____ سەد و پەنجا ملیۆن دینار

ئەحمەد جەمیل _____________ یەك ملیۆن دینار

عەبدولموئمن عیسمەت قادر __ چوار ملیۆن و هەشت سەد و سی هەزار دینار

سەندیكای ژمێریاران و وردبینان ______ بیست ملیۆن دینار

سەعدی ئیسماعیل مەحمود_____ سەد و پەنجا هەزار دینار

پەیام سەعدی ئیسماعیل ___ سەد و پەنجا هەزار دینار

سەعدی محەمەد ئەمین دزەیی_____ یەك ملیۆن دینار

شەریف ساڵح حەسەن ______ پێنج سەد هەزار دینار

رۆشنا غەفوور رەحیم ____ حەفت سەد و سی و پێنج هەزار دینار

دكتۆر بەشیر حەداد _______ پێنج ملیۆن دینار

رابەر سدیق ___________ یەك ملیۆن دینار

لانە روكار بەیانی ________ حەفت سەد هەزار دینار

ئاگرین عەبدوڵڵا عەزیز _____ دوو ملیۆن دینار

پشتیوان سلێمان وسو ______ دووسەد و نۆهەد هەزار دینار

بەفرین دزەیی/ قلارا ______ پێنج ملیۆن دینار

د.نەهلە قادر محەمەد ______ یەك ملیۆن دینار

ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر _____ سێ سەد ملیۆن دینار

بەختیار حەیدەر عوسمان ______________ دوو ملیۆن دینار

ئانۆ جەوهەر عەبدولمەسیح _ حەفت ملیۆن وسێ سەد و چل ویەك هەزار دینار

فەرهەنگ میرانی ____ بیست ملیۆن دینار

كۆمەكی پارێزگای دهۆك____ 595ملیۆن و628 هەزار دینار

ڕێزان عەبدولرەحمان حەسەن ______ یەك ملیۆن و دووسەد هەزار دینار

كۆمپانیای داون تاون ___________ بیست و پێنج ملیۆن دینار

بەرەڤان حەمدی حسێن __________ دوو ملیۆن دینار

زیرەك دونا _______________ سەد و پەنجا هەزار دینار

بەختیار شوكری حەسەن ________ سەد و پەنجا هەزار دینار

سنكام عەبدولقادر عەبدوڵڵا ______ سەد و چل و پێنج هەزار دینار

ساڵح مستەفا، كۆمپانیای هاردی _____ پازدە ملیۆن دینار

نەخۆشخانەی شیلان لە دهۆك _____ دوو ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار

قەهار مەولوود دەروێش ________ حەفتاو پێنج هەزار دینار

كۆمەكی ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران _____ سێ سەد و پەنجا ملیۆن دینار

كۆمەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاوقافی هەولێر __ سەد و سی و یەك ملیۆن و دووسەد و پەنجا و دووهەزار و دووسەد و پەنجا دینار

سەباح ملحم ___________ پەنجا ملیۆن دینار

هوتێل گاردینیا __________ دە ملیۆن دینار

دیار مەكی سادق ________ یەك ملیۆن دینار

كۆمپانیای ئاسۆی گەل ______ دوو ملیۆن دینار

كۆمپانیای كورد هەوارگەی شنگل بانەی گەشتیاری ____ دە ملیۆن دینار

ئەحمەد ئیسماعیل نانەكەلی ، كۆمپانیای ماس ____ چوارسەد ملیۆن دینار

حاجی سەردار، ڕێماس سیتی _______ سی ملیۆن دینار

كۆمپانیای بروسك ____________ دە ملیۆن دینار

مەریوان حاجی جەمال ، كۆمپانیای مایۆركا _____ سێ سەد ملیۆن دینار

ئاسۆ حاجی محمد بامۆكی، گروپی كۆمپانیای هەڵەبجە_ 400 ملیۆن دینار

كاوە فایەق عەلی، كۆمپانیای ساوپ كوردستان _____ سێ سەد ملیۆن دینار

كۆمپانیای سەلام فەقێ كەریم خۆشناو __________ دە ملیۆن دینار

یوسف عوسمان سمایل ، كۆمپانیای سلاڤا ________ پەنجا ملیۆن دینار

كارگەی بۆیاخ و تەنەر و ئیزۆگام ____________ یەك ملیۆن دینار

حاجی فەیسەڵ گەردی، كۆمپانیای كارمەند _______ پەنجا ملیۆن دینار

حاجی مەسعود تاهیر ، كۆمپانیای ڕەسەن ____ حەفتا و پێنج ملیۆن دینار

كاروان جەوهەر الیاس _________ دە ملیۆن دینار

خورشید عەبدولەتیف، كۆمپانیای تانج _____ پەنجا ملیۆن دینار

ئەحمەد ڕێكانی _______ پەنجا ملیۆن دینار

كۆمپانیای نەجمەدین ____ سەد و پەنجا ملیۆن دینار

محەمەد ئیسماعیل و ئەحمەد ئیسماعیل محەمەد، كۆمپانیای هاوكاری __ پەنجا ملیۆن دینار

كۆمپانیای ئەلمەحمود ___ پازدە ملیۆن دینار

مەلا یاسین مەحمود و هادی عەبدولرەحمان، كۆمپانیای بەڕێز _ حەفتا و پێنج ملیۆن دینار

كۆمپانیای گرین عێراق ____ سەد و پەنجا ملیۆن دینار

ئاری محەمەد سەعید ___ پەنجا هەزار دینار

عەلی حسێن ئیبراهیم ___ پەنجا هەزار دینار

خێرخوازێك __________ دە هەزار دینار

عەلی عەبدولئەمیر سلێمان _____ بیست و پێنج هەزار دینار

فاتن زێدان ____ پەنجا هەزار دینار

خانەوادەی بەڕێز مەسرور بارزانی ___ حەفتا و پێنج هەزار دۆلار

لانە محەمەد عەلی _______ پێنج سەد دۆلار

بەناز بەختیار شەفیق ______ سەد دۆلار

كۆمپانیای جی ئی جی و خەڵكی دەڤەری بارزان _ دووسەد و پەنجا هەزار دۆلار

ڕێبەر ئەحمەد خالید __ بیست هەزار دۆلار

تارە محەمەد عەبدولرەحمان __ سی و پێنج یۆرۆ

كۆمەكی چەمچەماڵ _______ ملیۆنێك و دووسەد و نۆەد و شەش هەزار دینار

كۆمەكی كەركووك ____ سێ ملیۆن و چوارسەد و پەنجاو دووهەزار و دووسەد و پەنجا دینار

كۆی گشتی:

1_ ئەو پارەیەی خەرجكراوە بۆ زیانلێكەوتووان (4 ملیار و 985 ملیۆن و 150 هەزار دینار)

2_ ئەو پارانەی خراونەتە هەژماری بانكیی بانك بۆ هاوكاریكردنی زیانلێكەوتووان لە ئایندەدا (5 ملیار و 672 ملیۆن و 258 هەزار دینار) ر

اگەیاندنی پارێزگای هەولێر

5_1_2022

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا