پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
كەمپینی كۆكردنەوەی شتومەك و پێداویستی لە سلێمانییەوە بۆ كوردانی باكور و رۆژئاوا دەستیپێكرد.
ئاوات محەمەد، قائیمقامی قەزای ناوەندی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هەموو كات خەڵكی شارە حەیاتەكە هەرچییان پێكرابێت بۆ كوردانی پارچەكانی دیكەی كوردستان درێخییان نەكردووە و هەڵوێستییان هەبووە.
وتیشی: ئەمڕۆش لە پارێزگای سلێمانییەوە كەمپینی بەهاناوەچوونی كوردانی باكور و رۆژئاوای كوردستان، بە كۆكردنەوەی پێداویستی و شتومەك راگەیەنراوەو ئێمەش وەكو قائیمقامییەتی سلێمانی پشتگیری كەمپینەكە دەكەین.
كەمپینەكە لەلایەن دەزگای میدیایی كوردسات بە هەماهەنگی لەگەڵ مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سوورەكە و منداڵپارێزی كوردستان و رێكخراوی هۆڕایزن بەڕێوەدەچێت.
لە كەمپینەكەدا داوا لە خێرخوازان دەكریت كە زۆرترین پێداویستی وەك ( پارە-بەتانی-خێمە-راخەر-كورسی خاوەن پێداویستی تایبەت-دارشەق-جلوبەرگ-پێداویستی پزیشكە سەرەتایی) پێشكەشی كەمپینەكە بكەن.
ئەمەش لە كاتێكدایە سەرلەبەیانی دوێنێ بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.4پلەی رێختەر، چەند شارێكی توركیا و سوریای هەژاند و بەو هۆیەشەوە ژمارەیەكی زۆر گیانلەدەستدان و برینداری لێكەوتەوە.