لە سلێمانی پرۆژەیەكی ئاوەڕۆ بە گوژمەی 373 ملیۆن دینار جێبەجێ دەكرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ڕایگەیاند، “بە گوژمەی 373 ملیۆن دینار پرۆژەیەكی درێژكردنەوەی ئاوەڕۆ لە شاری سلێمانی جێبەجێ دەكرێت”.

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی گەشتوگوزاری هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “بە مەبەستی پەرەپێدانی سیستەمی ئاوەڕۆی شاری سلێمانی، پرۆژەیەكی درێژكردنەوەی ئاوەڕۆ لە سنووری شەقامی سەرەكیی هەواری شار بۆ گەڕەكی كانی سپیكە جێبەجێ دەكرێت و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش ڕەزامەندی خەرجكردنی گوژمەی 373 ملیۆن دیناری داوە”.

ئەوەش هاتووە، “وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەپێی فەرمانێكی وەزاری، لەسەر ڕێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەوی شارەوانی، بڕیاری خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیەی داوە بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی درێژكردنەوەی ئاوەڕۆی سندووقی و ئاوەڕۆی بۆریی جیاكراوەی 119ی كەڵەكن لە ژێر شەقامی سەرەكیی هەواری شارەوە بۆ گەڕەكی كانی سپیكە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا