پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە گەڕەکی 121 ی گوڵان لە شاری هەولێر لە نێوان دوو بنەماڵەدا شەڕ دروستبووە و دەنگی تەقەیەكی زۆر دەبیسترێت، هەردوولا چەكی سوك و قورس بەرامبەر یەكتری بەكاردەهێنن.
بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری پۆڵەتیك پرێس لە شاری هەولێر ، شەڕەكە لەسەر منداڵ بووە.
دوای رووداوەكە هێزە ئەمنییەكان گەشتنە شوێنەكە و كۆنترۆڵی رووداوەكەیانكردووە.
زیاتر لە نیوكاتژمێر شەڕە تەقە بەردەوامبووە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.