پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی بارانبارینەوە دوو هێڵی گواستنەوەی وزەی کارەبا لەکارکەوتوون و چەند گەڕەکێک بێکارەبان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی هاوڵاتیانی ئاگادارکردەوە و ئاشکرایکرد، بەهۆی بارانبارین و هەورەبروسکەوە، دوو هێڵی گواستنەوەی وزەی کارەبا (هێڵی 132 کەی ڤی دەربەندیخان – ئەزمەڕ کە ویستگەی گۆرینی کارەبای کازیوەی لەسەرە، لەگەڵ هێڵی 132 کەی ڤی تاسڵوجە -کوردسات، کە وێستگەی مۆبایلی هەواری شاری لەسەرە) لەکار کەوتوون.
ئەوەشی خستەڕوو، بەوهۆیەوە ئەو گەڕەکانەی لەو وێستگانەوە کارەبا وەردەگرن بێ کارەبان و لەئێستادا تیمەکانی کارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن.