سودانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بودجەی کرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاح سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە خشتەی بودجەی گشتی ساڵی 2024 کرد.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد، کە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەسەر خشتەی بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2024، هەروەها پێشکەشکردنی پێشینەکان لە بەشەکانی خەرجکردن و پشتگیریکردنی پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری، ئابوری، کۆمەڵایەتی و ستراتیژییەکان لەچوارچێوەی بودجەی هەرسێ ساڵی 2025,2024,2023.

لە کۆبوونەوەکەدا، تیشک خرایە سەر ئەو پڕۆژانەی کە ئابووری وڵات بەڕێوەدەبەن، هەروەها ئەو پڕۆژانەی لە تەواوبوون نزیک دەبنەوە.

هاوکات، ئاماژە بەو پڕۆژانە کرا کە ژمارەیەکی زۆر هەلی کار و پێداویستییە تەندروستی، کۆمەڵایەتی و خزمەتگوزارییەکان دابین دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا