چارەنوسی ئەوكەسەی دوای وەرگتنی ڤاكسین توشی ئیفلیجبوون بوو چی بەسەرهات؟

پۆڵەتیك پرێس

بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت “ئەو هاوڵاتیەی دوای وەرگرتنی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا دوچاری شەلەل بوو ناتوانرێت بوترێت بەهۆی ڤاكسینەكەوە بووە”.

ڕەهێڵ فەرەیدون، بریكاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەمیانی دیدارێكدا بۆ دەنگی ئەمریكا رایگەیاندووە “دوای وەرگرتنی ڤاكسین چەند حاڵەتێكی سادە لەناو هاوڵاتیاندا روویدا لە کۆیە کەسێک مرد و لە سلێمانیش کەسێک توشی شەلەل بووە، بەڵام تائێستا لێكۆڵینەوە بەردەوامە و چارەنوسیان یەكلا نەبووەتەوە”.

وتیشی “ناتوانرێت بوترێت کەیسەکان پەیوەندیان بە ڤاکسینەکەوە نییە و ناشتوانرێت دڵنیایی هەبێت کە هۆکارەکەی ڤاکسینەکەیە”.

لەبارەی دەستكردن بەپێدانی ژەمی دووەمی ڤاكسین بەهاوڵاتیان رەهێڵ فەرەیدون ئاماژەی بەوەكرد، ئەمڕۆ لەسلێمانی، دهۆك و هەولێر دەستبەدابەشكردنی دەكرێت، هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی بنكەكان بكەن بۆ وەرگرتنی.

ئەمە لەكاتێكدایە، تائێستا پێدانی ڤاكسین بەهاوڵاتیان بەردەوامە و بەشێك لەهاوڵاتیانیش بەهۆی ئەو حاڵەتانەی دوای وەرگرتنی ڤاكسینەكە روویداوە بەدەم وەرگرتنی ڤاكسینەكەوە ناچن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا