نرخی نەوت بە ئاستێكی چاوەڕوان نەكراو دابەزی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 21_11_2022 نرخی نەوت زیاتر لە پێنج دۆلار دابەزی و بەرمیلێك نەوتی برێنت بە كەمتر لە 83 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، ئەوەش كەمترین ئاستی نرخی نەوتە لە 10 مانگی رابردوودا.

رۆژی دووشەممە 21_11_2022 نرخی نەوتی برێنت 5 دۆلار و 5 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێك بە 82 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، نرخی نەوتی سووكی رۆژئاوای تێكساسیش 4 دۆلارو 25 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێك بە 75 دۆلار و 83 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

ئەمڕۆ دووشەممە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی راپۆرتێكی بڵاوكردەوە و باس لەوە دەكات، سعودیە دەیەوێت لە كۆبوونەوەی داهاتووی ئۆپێك پڵەسدا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی گرووپەكە زیادبكات.

هۆكاری ئەم دابەزینە بەرچاوە لە نرخی نەوت دەنگۆی زیادكردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتە لە كۆبوونەوەی داهاتووی ئۆپێك پڵەس و زیادبوونی نیگەرانییەكان لەبارەی خواستی چین لەسەر نەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا