سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی پارتی لە پیرمام کۆبوونەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە دوای ئەوەی سەرۆک کۆماری عێراق گەیشتە هەولێر سەردانی پیرمامی کرد و لەوێ لەگەڵ سەرۆکی پارتی کۆبووەوە.

لە میانی کۆبوونەوەکەدا هەردوولا پشتیوانی خۆیان بە حکومەتی عێراق و جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت دووپاتکردەوە.

لایخۆیەوە بارەگای بارزانی لەبارەی کۆبوونەوەکە ئاماژەی بەوەکرد، “پێویستە گرفتەکان دوور لە زمانی هەڕەشە و لەسەر بنەمای دیالۆگ چارەسەر بکرێن”.

بەیانی ئەمڕۆ لەتیف ڕەشید بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیلێکرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا