زۆرینەی تۆمەتبارانی دزی سەدە بۆ دەرەوەی عێراق ھەڵاتوون

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادوەرێکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە دزیی سەدە لە عێراق ئاشکرای کرد، زۆرینەی تۆمەتبارانی ئەو کەیسە بەرەو دەرەوەی عێراق ھەڵاتوون و تا ئێستا توانراوە ٤٠٠ ملیار دینار لەو پارەیە بگەڕێنرێتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.
زیا جەعفەر، دادوەری تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە کەیسی دزیی سەدە، بۆ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت رایگەیاندوە، تا ئێستا توانراوە لە رێی تۆمەتبار نور زوھێر بڕی ٤٠٠ ملیار دینار لەو پارەیەی لە بانکی ناوەندی دزراوە، بگەڕێنرێتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.
زیا جەعفەر ئاماژەى بەوەشکردوە، زوھێر یەکێک لە تۆمەتبارانی ئەو کەیسە، لە کۆتایی مانگی ١١ ی رابردوو بە مەرجی گەراندنەوەی ئەو بڕە پارەیەی لەسەر کۆمپانیاکەی لە بانکی ناوەندی رایکێشاوە، بە کەفالەت ئازاد کراوە و تا ئێستاش تەنھا ٤٠٠ ملیاری گەراندۆتەوە لە کۆی ١ ترلیۆن و ٦٠٠ ملیار دینار.
ئەو دادوەرە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، لە ئێستادا زۆرینەی تۆمەتبارانی ئەو کەیسە بەرەو دەرەوەی عێراق ھەڵاتوون لە رێگەی کەناڵە نێودەوڵەتییەکانەوە سەرقاڵی دەستگیرکردنی ئەو کەسانە و گەراندنەوەی ئەو بڕە پارەیەن لە خەزێنەی گشتیی دزراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا