كۆرۆنا رێژەی قەرزەكانی عێراقی بەرزكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

بانكی ناوەندی عێراق ئاشكرایكرد، بەهۆی كاریگەرییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە ساڵی رابردودا قەرزەكانی عێراق بەڕێژەی 18% زیادیكردووە.

مستەفا غالب پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق رایگەیاند، كاریگەرییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە 2020 دا بونەتە هۆی زیادبوونی قەرزەكانی عێراق بەجۆرێك رێژەی ئەو قەرزانەی بۆ 18% بەرزكردوەتەوە ئەوەش پێویستی بە گرتنەبەری رێوشوێنی زۆر پێویست هەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەوڵەكانی ئەوان بۆ بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار رۆڵی باشی هەبووە لە كەمكردنەوەی كاریگەرییە خراپەكانی كۆرۆناو بەهێزكردنی دۆخی ئابووری وڵات.

دەشڵێت، “هەوڵەكانیان بەو ئاڕاستەیە بووە وەبەرهێنان رووی لە بەهێزی كردووە، چونكە بونەتە هۆی ئەوەی تێچووی بەرهەمهێنان لە ناوخۆدا كەمبێتەوە و ركابەری بەرهەمی دەرەوە بكات”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا