پڕۆژەی نیشتمانیی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لە سلێمانی 128 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، پڕۆژەی نیشتمانیی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لە سلێمانی 128 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت.

ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندراوێکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوەکرد، پرۆژەی نیشتمانیی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لە سلێمانی لە چەند قۆناغێک پێکهاتووە و 128 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت و رێژەی %78ی قۆناخی یەکەمی پرۆژەکە تەواوبووە.

ئەوەشی ئاشکراکرد، “پرۆژەکە پێکدێت لە 30 سایلۆ، کە ساڵانە توانای وەرگرتنی 150 هەزار تۆن گەنمی هەیە، لەگەڵ پێنج کارگەی بەرهەمهێنانی ئارد، ساوەر، بڕوێش، پاستە و حەلەفی ئاژەڵ”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا