هۆبەی پزیشكی دادوەری لە چەمچەماڵ دەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، هۆبەی پزیشكی دادوەری لە چەمچەماڵ كراوەتەوە و لەمەودوا هاووڵاتیانی سنوری قەزای چەمچەماڵ بۆ كاری پزیشكی دادوەری سەردانی سلێمانی ناكەن.

دكتۆر فەرهاد محەمەد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند: ئەمڕۆ سوپاس بۆخوا هۆبەی پزیشكی دادیشمان لە چەمچەماڵ كردەوە و هەر لە ئەمڕۆوە دەست بەكار دەبن وچیتر ناهێڵن خەڵكی چەمچەماڵ و دەوروبەری بۆ ڕاپۆرتی پزیشكی دادی بچن بۆ شاری سلێمانی، تەنها ئومێد دەكەم هاوڵاتیانیش هاوكارمان بن بۆ ئەوەی بتوانین كارە هەستیارەكانی ئەو بەشە بێ كێشە و گرفت ئەنجامبدەین.

بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەدا پێشتر و لە رابردوودا چەندین بەشی دیكەی گرنگ لە كەرتی تەندروستی لە چەمچەماڵ كراونەتەوە لەوانەش ( سەنتەری پسپۆڕی ددانی بێكەس، تاقیگەی ناوەندی چەمچەماڵ، سەنتەری گورچیلەی دەستكرد ، هۆبەی منداڵانی نەبەكام “خدج” و سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ)

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا