سودانی لەسەر هێرشەكان بۆسەر خاكی هەرێم هاتە دەنگ

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی هێرش و بۆردومانەكان بۆسەر هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بۆردومانەكان بە رەزامەندی حكومەتی فیدڕاڵ نەبون و هەمو هێرشێكیش بۆسەر خاكی عێراق رەتدەكەنەوە.

محەمەد شیاع سودانی رۆژی سێ شەممە 22_11_2022 لە پەیامێكدا رایگەیاند، سەرۆك وەزیران نیگەرانی قوڵی خۆی لە دوبارەبونەوەی بۆردومانكردنی شارەكانی هەرێمی كوردستان دەردەبڕێت و هەمو هێرشێك بۆسەر خاكی عێراق رەتدەكەینەوە.

وتیشی: بڕیارمان لەبارەی پێشێلكردنی سەروەری خاكی عێراق دەبێت و رێوشوێنیش بۆ دوبارەنەبونەوەی هێرشەكان دەگرینەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا