ئەمریكا و بەریتانیا لەسەر گرژییەكانی بەغدا هاتنە دەنگ

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەردوو باڵیۆزخانەی ئەمریكا و بەریتانیا لەسەر گرژییەكانی بەغدا هاتنە دەنگ و دوو بەیاننامەی جیاوازیان لەسەر رووداوەكانی بەغدا بڵاوكردەوە.

باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە گرژی و ئاڵۆزییەكانی ئەمڕۆی بەغدا دەربڕی و رایگەیاند، نابێت ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری عێراق بخرێتە ژێر مەترسییەوە.

لە راگەیەندراوێكدا باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا رایگەیاند، واشنتۆن نیگەرانە لە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەكانی عێراق و داوا لە هەموولایەنەكان دەكات دۆخی وڵات بە ئاشتی بهێڵنەوە و رێگری بكەن لە هەر كاردانەوەیەك كە ببێتە ‌هۆی بەردەوامی توندوتیژی.

هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە، ئێستا كاتی گفتوگۆكردنە بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكان نەك رووبەڕووبوونەوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: مافی دەربڕینی ناڕەزایەتی ئاشتیانە بنەمایەكی سەرەكی دیموكراسییە، بەڵام خۆپیشاندەران دەبێت رێز لە دامودەزگا و باڵەخانەكانی حكومەتی عێراق بگرن، كە گەلی عێراق خاوەنداریەتی دەكەن و بۆ خزمەتی ئەوانە، بۆیە دەبێت رێگەیان پێبدرێت كارەكانیان بەشێوەیەكی ئاسایی ئەنجام بدەن.

لەلایەكی دیكەوە باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە بەغدا لەبارەی دۆخی عێراقەوە رایگەیاند، “زۆر نیگەرانین” لە رووداو و پێشهاتەكانی ئەمڕۆ، بەتایبەتی ئەو راپۆرتانەی باس لەوە دەكەن كە لە بەغدا بەهۆی ئاڵۆزییەكانەوە قوربانی كەوتووەتەوە.

لە راگەیەندراوەكەیدا، باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە بەغدا داوای لەوانە كردووە كە لەسەر شەقامەكانن خۆیان لە تووندوتیژی بەدوور بگرن، هەر خۆپیشاندانێك پێویستە بەشێوەی ئاشتیانە بێت. هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە كە عێراقییەكان شایەنی ئەوە نین كە وڵاتەكەیان پەلكێشی ناو تووندوتیژی ببێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا