نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی: پێویستە حكومەتی عێراق قەرەبووی زیانلێكەوتووان بكاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەریەكە لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم و مەسرور بارزانی سەرۆكی جكومەتی هەرێم بەبۆنەی ساڵیادی ئەنفالی بادینان دوو پەیامی جیایان بڵاوكردەوە و داوایانكرد كە پێویستە حكومەتی عێراق قەرەبووی زیانلێكەوتووانی شاڵاوەكانی ئەنفال بكاتەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی لە ساڵیادی ئەنفالی بادیناندا بڵاوكردەوە. سەرۆك وەزیران لە پەیامەكەدا دووپاتی كردەوە، پێویستە ئەو عەقلییەتەی لە پشت ئەنجامدانی ئەم كارەسات و تاوانانەدا بوو، نەمێنێت و رێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو كۆمەڵكوژیانە بكرێت.

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لە سی و چوارەمین ساڵوەگەڕی ئەم تاوانە دڕندانەیەدا، بە رێز و شكۆوە یادی قوربانیانی ئەنفالی بادینان دەكەینەوە و جارێكی دیكەش دووپاتی دەكەینەوە، كە پێویستە حكومەتی عێراق بە پێی دەستوور، زیانلێكەوتووان و كەسوكاری قوربانییانی شاڵاوەكانی ئەنفال و تاوانەكانی رژێمی پێشووی عێراق، بە شێوەیەكی شایستە، قەرەبوو بكاتەوە كە مافێكی رەوای خەڵكی ستەملێكراوی كوردستانە.

هاوكات نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە یادی 34 ساڵەی تاوانی ئەنفالی بادینان داوا لە حكوومەتی فیدراڵیی عێراق دەكات هەرچی زووە قەرەبووی كەسوكاری قوربانییانی ئەنفال بكاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25 ـی ئابی 2022، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە یادی 34 ساڵەی تاوانی ئەنفالی بادینان پەیامێكی بڵاوكردەوە. سەرۆكی هەرێمی كوردستان داوا لە حكومەتی فیدراڵیی عێراق دەكات هەرچی زووە قەرەبووی كەسوكاری قوربانییانی ئەنفال بكاتەوە.

دەشڵێت، لە هەرێمی كوردستان پێویستە خزمەتی زیاتری كەسوكاری قوربانییان بكرێت و لەگەڵ بە دۆكیومێنتكردنی تاوانەكە، هەموو هەوڵێك بدرێت بۆ ئەوەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی وەك جینۆساید بناسرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا