بەكارهێنانی ڤاكسین دەكرێتە ناچاری

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم ئاشكرایدەكات، لە ئەگەری هەڵكشانی زیاتری توشبوون بە كۆرۆنا و بەردەست بوونی بڕی ڤاكسینی پێویست، بەكارهێنانی ڤاكسینەكان دەكەینە ناچاری.

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: “ئەمڕۆ لیژنەی ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە، بۆ ئەوەی گوێ لە راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی بگرین، لەو چوارچێوەیەدا ڕێكار و ڕێنماییەكان لە مانگی ڕەمەزاندا گۆڕانكاری بەسەردا دێت، بەتایبەت قەدەغەی هاتوچۆ، چونكە لەو مانگەدا ژیان دەكەوێتە شەو رێنمایەكان لەگەڵ بەربانگ و پارشێودا دەگونجێنین”.

پێكوتەی كۆرۆنا وەك پێویست بەردەستە بەڵام هاووڵاتیان وەك پێویست بەكاری ناهێنن، لەو ڕوەوە رێبەر ئەحمەد ئاماژەی بەوەكرد، ڤاكسینەكان وەك پێویست لەبەردەست نین تا بۆ سەرجەم هاووڵاتیان بەكاربهێندرێت، بەڵام لە ئەگەری دەبینكردنی بڕی پێویستی ڤاكسینەكە و هەڵكشانی زیاتری كۆرۆنا بەكارهێنانی دەكرێتە ناچاری.

وەزیری ناوخۆ وتیشی “قەدەغەی هاتوچۆ هەڵدەوەشێتەوە، لیژنەكە بڕیاردەدات، بۆ كردنەوەی مزگەوتەكانیش بەهەمان شیوە بڕیاری لەسەردەدرێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە كوردستان كۆدەببێتەوە و تاوتوێی دۆخی تەندروستی و پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ و رێكارە نوێیەكانی خۆپارێزی تەندروستی بەتایبەت لەمانگی رەمەزاندا دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا