ئاری هەرسین: ئێمه‌ جه‌ندرمه‌ی توركیا نین تەنها پەیوەندی زۆر خۆشمان لەگەڵیدا هەیە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاری هەرسین ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵەبجە و سلێمانی ڕایگەیاند، “ئه‌و خه‌ڵكه‌ به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێكی له‌ ژێر كاریگه‌ری لایه‌نی سیاسی یان سۆشیال میدیا واده‌زانن پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌ندرمه‌ی توركیایه‌، ئێمه‌ جه‌ندرمه‌ی توركیا نین، ئێمه‌ وەکو چۆن په‌یوه‌ندی زۆر خۆشمان له‌گه‌ڵ ئێراندا هه‌یه‌ په‌یوه‌ندی زۆر خۆشیشمان له‌گه‌ڵ توركیادا هه‌یه”.

لە لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمریکا ئاری هەرسین ئاماژەی بەوەکرد، “ئێمه‌ پۆلیس و سه‌رباز و جه‌ندرمه‌ی توركی نین، ئه‌مه‌ سه‌لماندی كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان خاوه‌نی هه‌ڵوێستی سه‌ربه‌خۆی خۆیه‌تی، وەکو چۆن په‌یوه‌ندی زۆر خۆشمان له‌گه‌ڵ ئێراندا هه‌یه‌ په‌یوه‌ندی زۆر خۆشیشمان له‌گه‌ڵ توركیادا هه‌یه”.

لەبارەی هەڵوێستی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەبارەی بۆردومانەکە تورکیا ئەوەی خستەڕوو، “فوئاد حسێن ئێستا له ‌پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌ ئینسان كه‌ چووه‌ پۆستێكی حوكمیه‌وه‌ نوێنه‌رایه‌تی وڵاتێک دەکات، نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی عێراق دەکات له‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراق، لای وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ یەکگرتووەکان له‌ كۆنفڕانس و ئه‌و كۆنگره‌ نێوده‌وڵه‌تیانه‌ ئه‌و نوێنه‌رایه‌تی دەکات، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ هه‌ڵوێستێكی زۆر زۆر ئاساییه‌ كه‌ وڵات بۆردومانكرابێت یان هێرشی كرابێته‌سه‌ر له‌لایه‌ن حكومه‌تێكی تره‌وه‌ هه‌ڵوێستی ده‌بێت”.

وتیشی، “بۆچوونی دكتۆر فوئاد بۆچوونی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقه،‌ كه‌ نوێنه‌رایه‌تی ده‌وڵه‌تی عێراق دەکات، ئێمه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێكین له‌ده‌وڵه‌تی عێراق”.

لەبارەی ئەوەی تورکیا بەهۆی لێدوانەکانی فوئاد حسێنەوە ئابڵوقە دەخاتەسەر هەرێم ئاری هەرسین دەڵێت، “ئایا قه‌باره‌ی بازرگانی له‌نێوان عێراق و توركیا، هه‌رێمی كوردستان و توركیا چه‌نده‌؟ خۆ له‌م بازرگانیه‌دا ته‌نها هه‌رێمی كوردستان و عێراق قازانج ناكەن، ئه‌ی توركیا قازانج ناكات؟! له ‌تێپه‌ڕبوونی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌تڕانزێت به‌ناو خاكی توركیادا ئایا توركیا قازانج ناكات؟! توركیاش بایی ئه‌وه‌نده‌ سیاسیەکانیان پێگه‌یشتوو و كامڵن‌ كه‌ له‌وه‌ تێبگه‌ن له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان نەده‌ن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا