عێراق لە پێشەنگی ئەو وڵاتانەیە کە سەرچاوەی گازە زیانبەخشەکانن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عێراق لە پلەی چوارەمی ئەو وڵاتە عەرەبییانەیە کە سەرچاوەی دەردانی گازی زیانبەخشن بەهۆی کەرتی وزەوە و ساڵانە بەڕێژەی %8.7 ئەم گازە زیانبەخشانە پەرەدەسەنن.

بەگوێرەی ئامارێکی کۆمپانیای نەوتی بەریتانی BP لەماوەی ساڵی ڕابردوودا گازی دوانۆکسیدی کاربۆن لەڕێی کەرتی وزەی عێراقییەوە گەیشتووەتە 141 ملیۆن تۆن، لەکاتێکدا ئەم ڕێژەیە لە ساڵی 2020دا 130 ملیۆن تۆن بوو.

هەر بەگوێرەی ئامارەکە، لەماوەی ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی گازی زیانبەخش کە بەهۆی سوتانی گازەوە لە پڕۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت دروستبووە گەیشتووەتە 35.8 ملیۆن تۆن، لەکاتێکدا لە ساڵی 2020دا 34.7 ملیۆن تۆن بوو.

ئەوەش هاتووە، سعودیە پێشەنگی وڵاتانی عەرەبی گرتووە لەڕووی دەردانی گازی زیانبەخشەوە، لە ساڵی 2021دا کۆی گازە زیانبەخشەکانی لە گازی دوانۆکسیدی کاربۆن بەڕێژەی %1.4 پەرەیسەندووە، لەدوای سعودیەش هەریەکە لە ئیمارات و سعودیە لەپلەی دووەم و سێیەمی ئەو وڵاتانەن کە زۆرترین گازی زیانبەخش دەکەنە بەرگەهەوای زەوییەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا