تونێلی دەربەندیخان بە بڕی 187 ملیۆن دینار نۆژەندەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕی 187 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوە و چاککردنی تونێلی دەربەندیخان تەرخان دەکرێت.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “لەسەر داوای وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و دوای ئاراستەکردنی نوسراو و دەرخستە، وەزارەتی دارایی بە نوسراوی ژمارە (8343) و بەئیمزای وەزیری دارایی، رەزامەندی بۆ تەرخانکردنی بڕی (187.828.000) ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەی چاککردن و نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان دەربڕی. بەمەبەستی چاککردنی تونێلەکەو کارئاسانیکردن بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان”.

ئەوەش هاتووە، “لە مانگی نیسانی رابردوو لەمیانی بەسەرکردنەوەی تونێلەکە، وەزیری ئاوەدانکردنەوە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، وەک پلانی خێرا هەوڵدەدەن بەزووترین کات تونێلەکە نۆژەنبکرێتەوە”.

لەوکاتەدا وتیشی، “هەمانکات رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران وەرگیراوە و بڕیاردراوە کە لیژنەیەکی ھاوبەش لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو وەزارەتی پلاندانان پێکبھێنرێت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ باشترین کۆمپانیای ناوچەکە تایبەت بە دروستکردنی تونێلی دووەمی دەربەندیخان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا