پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای ڤیڤۆ مۆبایلی ڤیڤۆ ڤی29 بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو بۆ بەکارهێنەرانی دروستدەکات.
ڤیڤۆ ڤی29 کێشەکەی 165 گرامە، شاشەکەی لەجۆری سوپەر ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.3 ئینج و دیقەی3200/1440 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8250 ئەی سی سناپ دراگۆن870 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ650ی تێدابەکارهاتووە.
بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+8+16) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، خێرایی پاترییەکەی 4000 میلی ئەمپێرە.