میزو کاتژمێرێکی زیرەک بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای میزو نوێترین کاتژمێری دەستی زیرەک بەرهەم دەهێنێت و بەمزوانە لە بازاڕە جیهانیەکاندا بەردەست دەبێت.

کاتژمێری میزو ۆچ دیزاینەکەی بەنزیکی هاوشێوەی کاتژمێرەکانی ئەپڵە، دووریەکەی(46/38.4/13) ملیمە، کێشەکەی 43 گرامە و بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 1.78 ئینج و دیقەی پیشاندانی368/448 پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 450 مۆمە، بە شوشەی کۆرنین گۆرێلا گڵاس داپۆشراوە پارێزگاری لێدەکات.

کاتژمێرەکە توانای زانینی لێدانی ترپەی دڵ و چالاکی ڕۆژانە و دیاریکردنی شوێنی هەیە، هەروەها توانای پەیوەندیکردنی لەگەڵ مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکانی دیکە هەیە، چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن وێر4100 و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ504ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی یەک گێگابایتە، میمۆریەکەی هەشت گێگابایتە، خێرای پاتریەکەی 430 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا