پۆڵەتیک پرێس
پیاز سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە، لە بەشێکی زۆری خواردن و زەڵاتەکاندا بەکاردەهێنرێت، یارمەتی کرداری هەرس دەدات و مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.
لەگەڵ ئەوەی پیاز سوودی تەندروستی زۆری هەیە، بەڵام خواردنی لە ڕەمەزاندا و بەتایبەتی لە پارشێودا کێشەی تەندروستی لێدەکەوێتەوە و هۆکارێکە بۆ ئاوسانی سک و غازات، پیاز شەکری سروشتی فرەکتۆزی تێدایە کاتێک بەکتریاکانی ڕیخۆڵە دەیشکێنن ئەوا غازات دروست دەکات.
هەروەها خواردنی پیاز لە پارشێودا هۆکارێکە بۆ دروستبوونی ترشەڵۆک و سووتانی گەدە، بۆیە باشترە پیازی کاڵ لە ژەمی پارشێودا نەخورێت بۆئەوەی لە کێشەکانی کرداری هەرس و ڕیخۆڵە بەدووربیت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر لە ئێواراندا خورا بەڕێژەیەکی کەم بێت و زیادەڕەوی تێدانەکرێت.