هۆکارەکانی زوو دەرکەوتنی تاڵە سپیەکانی قژ

پۆڵەتیک پرێس

هەندێک لە کەسەکان کاتێک تاڵی سپی لە قژیاندا دروست دەبێت، پێی بێتاقەت دەبن و توشی دڵە ڕاوکێ و دوودڵی دەبن، چونکە وا باوە کە تەنها ئەو کەسانەی بەساڵا چوون دەبێت کە قژیان سپی ببێت، بەڵام دەکرێت لە هەر تەمەنێکدا بیت یاخود هەر ڕەگەزێک بیت بە هۆی چەندین هۆکاری وەک کەمی ڤایتامین بی ١٢ یاخود بۆ ماوەیی و چەندین هۆکاریتر تاڵە سپیەکان لە قژت د ادەربکەون

تالە سپیەکانی قژ بە هۆی ئەم هۆکارانەوە زوو دەردەکەون

-هۆکاری بۆ ماوەیی و جینات

-بەهۆی توشبوون بە هەندێک نەخۆشی، وەک نیۆرۆ فایبرۆما، نەخۆشیەکانی پێست

-کەمی ڤایتایمن بی ١٢

-حاڵەتە دەروونیەکان وەک دوودڵی دڵە ڕاوکێ

-خوگرتن بە جگەرە کێشان

-نەخۆشی غودەی دەرەقی

بەڵام دەتوانیت لە ڕێی وەرگرتنی ڤایتامینی پێویست و خۆراکی تەندروست و وەرزش کردن، یاخود واز هێنان لە جگەرە کێشان پاراستنی لە زۆر بەرکەوتنی تیشکی خۆر هەروەها بەکارهێنانی بایۆتین ڕێگە کە زوو سپی بوونی تاڵەکانی قژت بگریت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا