پۆڵەتیک پرێس
سیر بەهەمان شێوەی پیاز بەشێکی سەرەکی هەموو چێشتخانەکانە لەجیهاندا، چەندین سوودی تەندروستی هەیە و وەک چارەسەرێک بۆ نەخۆشیەکان بەکاردەهێنرێت.
ڕۆژانە خواردنی یەک دەنک سیر لە بەیانیاندا سوودێکی زۆری بۆ جەستە دەبێت، ڕێگری لە خەستبوونەوەی خوێن دەکات، مەترسی توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک کەمدەکاتەوە، تایبەتمەندی دژەبەکتریای هەیە و ڕێگری لە نەخۆشیە بەکتریا و ڤایرۆسییەکان دەکات.
یارمەتی جێگیربوونی ئەنسۆلین لەخوێن دەدات و ڕێژەی شەکری خوێن ڕێکدەخات، پێست هێوردەکاتەوە و ڕێگری لە کێشەکانی دەکات وەک دروستبوونی زیپکە و پەڵە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو کەسانەی هەستیارییان بە سیر هەیە دەبێت نەیخۆن بۆئەوەی تووشی کێشەی تەندروستییان نەکات.