پۆڵەتیک پرێس
کاڵەک یەکێکە لە میوەکانی وەرزی هاوین خواستێکی زۆری لەسەرە، دەوەڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکان رێگری توشبوون لە چەندین نەخۆشی دەکات.
سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی کاڵەک:
-سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست هەیە و رێگری لە وشکبوونەوەی دەکات.
-ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵ و ئاوی تێدایە یارمەتی کرداری هەرس دەدات و چارەسەری قەبزی و غازات دەکات.
-ئەو کەسانەی کێشەی بەرزبونەوەی پەستانی خوێنیان هەیە ئامۆژگاری دەکرێن کاڵەک بۆ سیستمی خۆراکیان زیادبکەن، چونکە دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم پارێزگاری لە تەندروستی دەمارەخوێنەکان دەکات و یارمەتی دابەزین و کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن دەدات.
-ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی و دژەئۆکسانەکانی تێدایە بەرگری لەش بەهێزدەکات.