تەندروستی هەولێر بۆ هاووڵاتیان: بەبێ ماسک نەچنە دەرەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی خۆڵبارینەوە سەرجەم نەخۆشخانە و تیمەکانی فریاگوزاری لە ئامادەباشیدان و داواشیکرد کەس بەبێ ماسک نەچێتە دەرەوە.

بژار موسا وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر دەڵێت، “سەرجەم نەخۆشخانە و تیمە فریاگوزارییەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ پێشوازیکردن لەو کەسانەی بەهۆی خۆڵبارینەوە توشی تەنگەنەفەسی دەبن”.

بژار موسا داواش دەکات، هاووڵاتیان بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە، گەر چووشن پێویستە ماسک بەکاربهێنن”.

بەگوێرەی قسەکانی بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی، کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ و ڕۆژانی داهاتوو ناجێگیرە و ئەگەری بارانبارین دەبێت لە ناوچە جیاجیاکاندا بە بڕی جیاجیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا