ئۆکرانیا داوا لە هاوڵاتیانی دەکات بەزووترین کات روسیا جێبهێڵن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی ئۆکرانیا لە ترسی ئاڵۆزبوونی دۆخی سەربازی روسیا، داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد، بەزووترین کات ئەو وڵاتە جێبهێڵن.

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، “داوا لە هاوڵاتیان دەکەین گەشت بۆ روسیا نەکەن، ئەو ئۆکرانییانەش کە لەوێن، بەزووترین کات روسیا جێبهێڵن”.

ئۆکرانیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا لەپێش هەمووشیان ئەمریکا، بە بەردەوامی روسیا تۆمەتبار دەکەن بەوەی نیازی جەنگی هەیە و هەوڵ بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا دەدات، بەڵام روسیا ئەم قسانە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، “کۆکردنەوەی سەربازانی روسیا لەسەر سنوورەکانی ئۆکرانیا تەنیا بۆ مەبەستی مەشقپێکردنە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا