کۆمەڵەیەکی نهێنی ناتۆ چاودێری کەشتییەکانی ڕوسیا دەکات لە دەریای ڕەشدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕوسیا ئاشکرایکرد، کۆمەڵەیەکی نهێنی سەربە هاوپەیمانانی ناتۆ دەستیان بە کارکردن کردووە لە شاری ئۆدێسا بەئامانجی چاودێریکردنی کەشتییەکانی ڕوسیا لە دەریای ڕەش.

ئەو سەرچاوەیە کە لەناو دەزگای ئەمنی ڕوسیا کاردەکات ڕایگەیاند، لە یەکێک لە ناوچەکانی شاری ئۆدێسا لە ئۆکرانیا بنکەیەکی نهێنی هەیە کە تیایدا کۆمەڵەی چاودێری نهێنی سەربە هاوپەیمانانی ناتۆ هەیە و بەمەودای 200 کیلۆمەتر چاودێری جموجۆڵی کەشتییەکانی ڕوسیا دەکەن لە دەریای ڕەشدا.

بەگوێرەی قسەکانی ئەو سەرچاوەیە، ئامانجی ئەم کۆمەڵەیە خۆی دەبینێتەوە لە “ڕێگریکردن لە دابەزینی هێزەکانی ڕوسیا لە ناوچەی ئۆدێسا و پێدانی زانیاری لەسەر شوێنی کەشتییەکان بە مووشەکە ئۆکرانییە دژەکەشتییەکانی نیپتون”.

لە 24ی شووباتی 2022 تا ئێستا ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕوسیا لە ئۆکرانیا بەردەوامی هەیە و تا ئێستا نازانرێت ئەم جەنگە چەنێکی دیکە دەخایەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا