توركیا دەیەوێت میسر گەمارۆ بدات

پۆڵەتیك پرێس: لاڤە واحید
تەقینەوەكەی بەندەری بەیروتی پایتەختی لوبنان، تیشكی خستە سەر ئامانجی توركیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەجۆرێك ئەنقەرە هەوڵدەدات دەسەڵاتەكانی لەو ناوچەیەدا پەرەپێبدات، كە لەسەر سامانی گازی سروشتی بەبارودۆخێكی ئاڵۆزدا تێپەڕ دەبێت، هاوكات لەگەڵ دەستوەردانەكانی توركیا بۆ لیبیا، عێراق و سوریا، سروشتی لێكتێگەیشتنی ئەو وڵاتەی لەگەڵ ئێران ئاشكراكرد.

بەپێی ڕاپۆرتێكی سەنتەری لێكۆڵینەوەی زانكۆی بار ئیلانی ئیسرائیلی، ئامانجی ستراتیژی ئەنقەرە گەماڕۆدانی میسرە لە چەند لایەكەوە، ئیتر لەڕێی دەریای ناوەڕاستەوە بێت، یاخود دەریای سور، لە سەروو ئەوانەشەوە دۆزینەوەی شوێنپێی خۆی لە لوبنان.

 

ئامانجی ستراتیژی ئەنقەرە گەماڕۆدانی میسرە لە چەند لایەكەوە

 

بەپێی راپۆرتەكە، تەقینەوەكەی بەندەری بەیروت تیشكی خستە سەر پاڵپشتی بەرگری توركیا لەگەڵ ئێران و بەرژەوەندییە ستراتیژییەكانی لە لوبنان، بەجۆرێك، كارنامە پشێوی ئامێز و نیگەرانكەرەكەی ئەنقەرەی لەرۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست ئاسان كرد.

راپۆرتەكەی ئیسرائیل ئاماژە بە بوونی چەند زانیارییەك دەكات، كە جەخت لەوە دەكەنەوە، ئەو نیتراتی ئامۆنیۆمەی لەبەندەری بەیروتدا حەشاردرابوون، هاوشێوەیە لەگەڵ ئەو مادەیەی، یۆنان لە ١٠ی حوزەیرانی رابردوو لە بارهەڵگرەكەی توركیادا، كە بەڕێوە بوو بۆ بەندەری میسوراتە لەرۆژهەڵاتی تەرابلوس دەستی بەسەردا گرت.

هاوكات راپۆرتەكە تیشك دەخاتە سەر ئەو یارمەتیانەی توركیا پێشكەشی كۆمەڵە ئیسلامییەكانی لوبنانی دەكات، لەلایەكی دیكەوە تیشك دەخاتە سەر هەوڵەكانی توركیا بۆ بەهێزكردنی بازرگانی و گەشتوگوزار لەگەڵ لوبنان ئەوەش بە ئامانجی بەهێزكردنی پێگەی خۆی لەو وڵاتە، وەكچۆن لەساڵی ٢٠١٢ هێڵێكی گواستنەوەی دەریایی لەنێوان تەرابلوس و مێرسین كردەوە بەمەبەستی ئاسانكردنی هاتوچۆی دانیشتوانی هەردوو وڵاتەكە.

ئەوەش هاتووە، توركیا لەڕێی ئەم هەنگاوانەوە دەیەوێت لەچەند لایەكەوە گەماڕۆی میسر بدات، بەنمونوەش تێوەگلانی لە ئاڵۆزییەكانی لیبیا و سەرقاڵكردنی بە ململانێی بەنداوی نەهزە لەگەڵ ئەسیوبیا، هاوكات كەمكردنەوەی هاوكارییەكانی لەگەڵ سۆماڵ و ئەسیوبیا، كە رەنگە میسڕ دووچاری هەڕەشەی هێرش و پێكدادانی دەریایی بكاتەوە.

 

میسر هیوا دەخوازێت ببێتە بنكەیەكی هەرێمی بۆ وزەی ئەتۆمی

 

لەلایەكی دیكەوە، میسر هیوا دەخوازێت ببێتە بنكەیەكی هەرێمی بۆ وزەی ئەتۆمی لەگەڵ گەشەكردنی خێرای گازی سروشتی تێیدا و هەوڵ دەدات پەرە بە بازاڕی گاز لە ناوچەكەدا بدات.

هەنگاوەكانی توركیا لە لیبیا، میسر و ئیسرائیلی بێزاركردووە، ئەو دوو وڵاتەی خاوەنی وەبەرهێنانی گەورەن لەبواری سەرچاوەكانی وزە لە ناوچەكەدا، بەجۆرێك نیگەرانن ئەو جوڵانەی توركیا هەڕەشە لەسەر توانای هەناردەكردنی گاز لەلایەن میسرو ئیسرائیل دروست بكات.

میسر یەكێكە لە گرنگترین یاریزانەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەدوای لەسەركار لاچوونی محەمەد مورسی، كە سەر بە كۆمەڵەی ئیخوان موسلیمین بوو، پەیوەندییەكانی ئەو وڵاتە لەگەڵ توركیا بەرەو شێوان و تێكشكان هەنگاویناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا