لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای ئەنبار 9 کەس گیانیان لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە پارێزگای ئەنبار، گیان لەدەستدانی 9 کەسی لێکەوتەوە کە زۆرینەیان ئەندامی هێزە ئەمنییەکانن.

سەرچاوە خۆجێییەکانی هەواڵ لە عێراق بڵاویانکردەوە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 15ی نیسانی 2024، رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی بەغدادی – هیت روویداوە و بەهۆیەوە 9 کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، زۆرینەی قوربانییەکانی رووداوەکە ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کە ژمارەیان 7 کەسە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا