هەوڵ بۆ جیاکردنەوەی وەزارەتی ژینگە لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سکرتاریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە نوسراوێکی فەرمی داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کاربکەن بۆ جیاکردنەوەی وەزارەتی ژینگە لە وەزارەتی تەندروستیی.

مانگی ئابی ساڵی 2021 جاسم فەلاحی، وەزیری ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتی ژینگە وەک وەزارەتێکی حکومەتی فیدڕاڵ دەگەڕێتەوە لەپێناو باشترکردنی دۆخی ژینگەی عێراق.

ساڵی 2015 حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق بڕیاریدا، وەزارەتی زانستەکان و تەکنەلۆجیا لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەیەکەوەببەستێت و وەزارەتی ژینگەش لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی بکاتە یەک وەزارەتی تێکەڵ.

هەر لەو کاتەدا حەیدەر عەبادی بڕیاریدا، وەزارەتی شارەوانی و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بکاتە یەک وەزارەت و وەزارەتی گەشتوگوزار و شوێنەوار لەگەڵ وەزارەتی ڕۆشنبیری تێکەڵبکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا