پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رێواز فایه‌ق سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت، یه‌كێتى دژى پێكهاته‌نیه وه ته‌قدیرى هه‌یه بۆ پێكهاته، یه‌كێتى كێشه‌ى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى پێكهاته له‌ناو په‌رله‌مان هه‌بووه پێمان وابووه ئه‌و میكانزمه‌ى ئه‌وانى پێبووه به‌په‌رله‌مانتار وایان لێده‌كات ناتوانن به سه‌ربه‌خۆیانه بڕیار بده‌ن و ملكه‌چى ئه‌و هێزه‌سیاسیانه ده‌بن به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ده‌نگیان پێده‌ده‌ن.
له‌چاوپێكه‌وتنێكى تایبه‌تى پۆڵه‌تیك پرێس كه سه‌ربه‌ست حسێن له شارى هه‌ولێر له‌گه‌ڵى ئه‌نجامیداوه رێواز فایه‌ق سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان تیشكده‌خاته سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رو بابه‌تێكى گرنگى پرسى رۆژ.
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا تایبه‌ت به بڕیاره‌كه‌ى دادگاى باڵا رێواز فایه‌ق ده‌ڵێت: یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان چه‌ند خولێكى په‌رله‌مانه، پێى وایه یاساى هه‌ڵبژاردنى ژماره 1 ى ساڵى 1992 ى هه‌مواركراو ده‌رفه‌تى یه‌كسان بۆ نوێنه‌رایه‌تیكردنى دادپه‌روه‌رانه وه ده‌رفه‌تى یه‌كسان بۆ كێبڕكێى یه‌كسان له‌ناو هێزه سیاسییه‌كاندا ناڕه‌خسێنێت به‌پێچه‌وانه‌وه رێگرییه‌كى گه‌وره هه‌یه له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ى كه هێزه سیاسییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى یه‌كسان ده‌رفه‌تیان هه‌بێت بۆئه‌وه‌ى كه كێبڕكێ بكه‌ن، له‌ناویدا بابه‌تى پێكهاته‌كان هه‌یه به‌ئه‌سه‌فه‌وه وا ده‌ڵێم.
سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت: یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان خۆى پابه‌ندكردووه كلتوور‌و په‌روه‌رده‌ى ئێمه وایه باوه‌ڕمان به مافى یه‌كسانى هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان هه‌یه. یه‌كێتى دژى پێكهاته‌نیه وه ته‌قدیرى هه‌یه بۆ پێكهاته، یه‌كێتى كێشه‌ى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى پێكهاته له‌ناو په‌رله‌مان هه‌بووه پێمان وابووه ئه‌و میكانزمه‌ى ئه‌وانى پێبووه به‌په‌رله‌مانتار وایان لێده‌كات ناتوانن به سه‌ربه‌خۆیانه بڕیار بده‌ن و ملكه‌چى ئه‌و هێزه‌سیاسیانه ده‌بن به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ده‌نگیان پێده‌ده‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر له‌ناو پێكهاته‌كاندا حزب هه‌یه دوو رۆژى رابردوو به‌یاننامه‌ى ده‌ركردووه ده‌ڵێت نه‌هێشتنى كۆتاى پێكهاته‌كان، پێَكهاته‌كانى ئازادكردووه‌و شكۆى بۆ پێكهاته‌كان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، توركمان كه پێكهاته‌یه‌كى ره‌سه‌نن و نه‌ته‌وه‌ى سێهه‌من له كوردستان باشتره خۆیان كێبڕكێ بكه‌ن و نوێنه‌ره‌كانى خۆیان هه‌ڵبژێرن.
رێواز فایه‌ق وتیشى: په‌یوه‌ندییه‌كى باشمان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌یه، به‌پێى پێویستى قۆناغه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌وو لایه‌نه‌كان رێكده‌خه‌ین.
ده‌رباره‌ى پلانى یه‌كێتى بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان وتى: كه‌س سێ مانگ پێش هه‌ڵبژاردن پلانى خۆى راناگه‌یه‌نێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى كێبڕكێ ده‌كات و ركابه‌رى هه‌یه له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا، تموحمان ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردن ببه‌ینه‌وه باشتر له جاران.
له‌باره‌ى كاره‌كانى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان، رێواز فایه‌ق وتى: سه‌رۆكى یه‌كێتى له‌چوارچێوه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ كار‌و چالاكى و ئه‌ركه‌كانى خۆى جێبه‌جێده‌كات، كه په‌یڕه‌ومان گۆڕیوه ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆكى یه‌كێتى دیاریكراوه، تائێستا به‌باشى ئیشه‌كانى خۆى ده‌كات، به‌ڵێنه‌كانى خۆى به‌باشى ده‌باته‌سه‌ر.
له‌باره‌ى كۆكردنه‌وه‌ى ده‌نگه ناڕازییه‌كانى ناویه‌كێتى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، هه‌وڵ هه‌بووه به‌به‌رده‌وامى، مه‌رجیش نیه هه‌ڵسه‌نگاندنى سه‌رۆكى یه‌كێتى له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌بێت ئایا توانیویه‌تى هه‌موو ناڕازییه‌كان كۆبكاته‌وه، خه‌ڵك هه‌یه له ژیانى خۆى ناڕازییه.